بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئێرانی بە ئەلعەرەبی ئەلجەدیدی ڕاگەیاند: داواکارییەکانی واشنتۆن لە دانوستانەکاندا هێشتا نالۆژیکی و ناعەقڵانییە. پاگەندەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بێ بنەمایە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دانوستانەکان لەسەر پرسە ناکۆکەکان لەگەڵ ئەمریکا هێشتا بەردەوامن، بەڵام بەهۆی داواکارییە زیادەڕوەانەکەی واشنتۆن، هیچ ئاسۆیەکی ڕوونی نییە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتی: تەنیا کەشتییە مەدەنییەکان دەتوانن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن و ئەوەش بە ئەو ڕێگایانەی ئێران دیاریی کردووە. ڕاگەیاندنی کردنەوەی کاتی گەرووی هورمز هیچ پەیوەندییەکی بە دانوستانەکانی ئێستای لەگەڵ واشنتۆنەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: چەند کاتژمێرێک چاوەڕێمان کرد تا دڵنیابین لەوەی ئاگربەست لە لوبنان دامەزراوە؛ دوای ئەوە بە شێوەیەکی کاتی گەرووی هورمزمان کردەوە. ڕاگەیاندنی کردنەوەی کاتی گەرووی هورمز و ئاگربەست لە لوبنان بەشێکە لە ڕێککەوتنەکە.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا پاگەندە کرد کە یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆماری ئیسلامی بەبێ ئاڵوگۆڕی پارە یان هیچ ئیمتیازێک بە ئێران، دەبات.
Your Comment